لقی گەرمیانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆكی دەستەی كارگێڕی باڵای ڕابیتە و قائمقامی دەربەندیخان و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی گەرمیان و نوێنەری زۆرێك لە دەزگا ئیداری و حزبی و ڕێكخراوییەكان و جەماوەرێكی گەورەی شاری دەربەندیخان و دەوروبەری, هەستا بە كردنەوەی مزگەوتی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە دەربەندیخان.
ئەم مزگەوتە بەهاوكاری خێرخوازان لەسەر ڕووبەری 1800 مەتر دووجا و لە گەڕەكی 102 لە شاری دەربەندیخان بونیادنراوە.