نیشانەكانی وەرەمی مێشك ئەمانەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانەكانی وەرەمی مێشك ئەمانەن

 

 

یەكێك لە نەخۆشییەكانی ئەم سەردەمە كە ڕووی لە زیاد بوونی كردووە، دروست بوونی وەرەمە لەناو مێشك، پسپۆران دەڵێن، ئەم نەخۆشییە كۆمەڵێك نیشانەی هەیەو پێویستە كەسی تووش بوو بەپەلە سەردانی پزیشكی پسپۆر بكات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

نیشانەكانی وەرەمی مێشك بەپێی قەبارەو جۆری وەرەمەكە دەگۆڕێت و لە نیشانە باوەكانی حاڵەتەكە ئەمانەن.

1. سەرئێشە.

2. هێڵنجدان.

3. تێكچوونی بیستن.

4. تێكچوونی بینین و قسەكردن.

5. هاوسەنگی لەدەستدانی توانای جوڵە یان هەستكردن لە پەلەكاندا.

6. گەشكە.

7. تێكچوونی كەسێتی.

8. وڕێنەكردن.

(د. شوان ئەبوبەكر – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار)

 

هه‌واڵی گرنگ