ئامێری نازووری گەدەو قۆڵۆن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لەكاركەوتووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئامێری نازووری گەدەو قۆڵۆن لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لەكاركەوتووە

 

 

لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری هەولێر تاكە سەنتەرە كە هاوڵاتیان لەناو شاری هەولێرو هەموو قەزاو ناحیەكانی دەوروبەری سەردانی دەكەن بۆ نازووری گەدە و قۆلۆن، بەڵام لە ئێستادا سەنتەرەكە داخراوە بە ڕووی هاوڵاتیان و نازووری گەدەو قۆڵۆن ناكرێت.

بێ باكی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار لە دابینكردنی ئامێری نازووری گەدەو قۆڵۆن بووە هۆی ئەوەی تاكە سەنتەر لە شاری هەولێر دابخرێت و ئیش و كارەكان ڕاوەستن.

ئەو سكۆپانەی نازووریان پێ دەكرێت هەمووی زۆر كۆن بوونەو چەندین جارە چاك دەكرێنەوە، بەڵام لە ڕاستیدا بە كەلكی ئەوە نایەن ئیشیان پێ بكرێت، بگرە لە وڵاتانی پێش كەوتوو ئەو سكۆپانە (ئامێرانە) بۆ ئاژەڵیش بەكارنایەن !!!!

لەگەڵ ئەوەی مووچە نیەو خەڵك باری دارایی باش نیە بۆیە هاوڵاتیان تووشی بارگرانیەكی زیاتر دەبنەوەو ناچار دەبن لە دەرەوەو لە نەخۆشخانە تایبەتەكان بە پارەیەكی زیاتر نازوور بكەن.

تاوانباری سەرەكی و هۆكاری داخستنی سەنتەرەكە بێ باكی حكومەتەو بەڕێوەبەری سەنتەرو بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو بەڕێوەبەری گشتی و وەزیر تەندروستی هۆكارن، هەمووشیان چەندین جارە ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام بێ باك و كەمتەرخەمن.

 

هه‌واڵی گرنگ