بە ڕیشاڵ بوونی سیەكان چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە ڕیشاڵ بوونی سیەكان چییە ؟؟

 

 

یەكێكە لەو نەخۆشیانەی كە تووشی كۆئەندامی هەناسەو سیەكان دەبێ كە تێیدا ڕیشاڵە شانەكان كەلەكە دەبێت لە سیەكان و بەتایبەتی لە ناو چیكلدانۆچكەی هەوا كە دەبێتە هۆی ڕەقبوونی سیەكان و كە ناتوانێت بەشێوەیەكی ئاسایی بكشێت و دەبێتە هۆی تێكچوونی هەوا گۆركێ و هەناسە بڕكێ.

نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە ...

1. تەنگەنەفەسی و هەناسە بڕكێ كە بەشێوەیەكی پلەبەندی دروست دەبێت واتە بەرەبەرە بەرەو خراپتر دەچێت لەماوەی چەند ساڵێكدا.

2. كۆخەیەكی ووشكی درێژخایەن كە زۆر جار كەسی تووشبوو وا دەزانێت پەیوەندی بە جگەرەكێشانەوە هەیە.

3. ماندووبوون و داهێزران.

4. هەندێك جار سنگ ئێشە.

5. گۆرانكاری لە شێوەی پەنجەكان.

گرنگترین هۆكارەكانی ...

1. نەخۆشی دژە خۆیی (مەناعی) : كە تێیدا بەرگری لەش دژی خانەكانی خۆی كاردەكات و دەبێتە هۆی ڕەقبوونی سیەكان وەك (نەخۆشیەكانی رۆماتیزم و باداری، گورگە سورە، ڕەقبوونی پێست).

2. هەوكردن : وەك بەكتریای سیل، ڤایرۆسی بۆ نموونە دوای كۆرۆنا زۆر كەس تووشی حاڵەتی بە ڕیشاڵ بوونی سیەكان هاتوون.

3. هۆكاری ژینگەیی : گرنگترینیان جگەرەكێشان و پیسبوونی ژینگە، چیمەنتۆو سیلیكا، بەركەوتنی تیشكی (ئەشیعە).

4. دەرمان : هەندێك دەرمان دەبنە هۆی بە ڕیشاڵ بوونی سیەكان ئەگەر بەشێوەیەكی بەردەوام بەكاری بهێنیت وەك حەبی ئەمایۆدارۆن كە بۆ رێكخستنی لێدانی دڵ بەكاردێت.

5. هۆكاری نادیار : كە زۆربەی حاڵەتەكان لەم شێوەیەیە كە پێی دەڵێن IPF.

6. هۆكاری بۆماوەیی : نزیكەی (10 بۆ 15%) حاڵەتەكان دەگرێتەوە كە پێی دەڵێن familial pulmonary fibrosis.

دەست نیشان كردنی ...

بەشێوەیەكی گشتی بە سی تی سكانی سیەكان دەكرێت

بێ گومان فەحسی تاقیگەیی دەكرێت بۆ دیاریكردنی هۆكارەكەی

وە هەندی جاریش پێویستی بە وەرگرتنی سامپل لە سیەكان دەبێت.

(د. هیوا خالید گەردی – پسپۆری تایبەتمەندی نەخۆشیەكانی سنگ و هەناسە)

 

هه‌واڵی گرنگ