لەعێراقەوە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر ئیسرائیلی داگیركەر
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەعێراقەوە هێرشی درۆنی کراوەتە سەر ئیسرائیلی داگیركەر

میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە عێراقەوە ژمارەیەک درۆن بەمەبەستی هێرشکردن ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون.

میدیای ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە: درۆنەکان ئاڕاستەی ناوچەی حەیفا کراون و بەرلەوەی ئامانجەکانیان بپێکن خراونەتە خوارەوە.

هاوكات لای خۆیانەوە، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی بەناوی ژمارەیەک لە گرووپی ئیسلامی عێراقی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە درۆن بەندەری حەیفایان کردۆتە ئامانج.

هەروەها رۆژی یەکشەممەی رابردوو، گروپی حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، لەگەڵ بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان بۆ سەر چەند ئامانجێکی گرنگ لە حەیفای ئیسرائیل ئەنجامداوە.

یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان، لە راگەیەندراوێکدا کە لە تەلەفیزیۆنەوە پەخشکرا، رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی هاوبەشیان بۆسەر حەیفای ئیسرائیل ئەنجامداوە و ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکانی خۆی پێکاوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ