سەرۆككۆماری ئێران ڕایگەیاند:وڵاتەكەمان نەشتەرگەریی زۆری پێویستە و دەبێت دەسەڵاتەکان شۆڕ بکەینەوە.
ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمارى ئێران لە کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ بازرگانیى باکوورى رۆژهەڵاتى ئێران رایگەیاند، ناکرێت لە سەرەوە کۆمەڵێک خەڵک بڕیار بدەن و ئەوەى دیکە تەنها جێبەجێی بکات، پێویستە لە بازنەى ناوەندگەرایی بچینە دەرەوە، دەسەڵات شۆڕبکەینەوە بۆ هەموو ئەو پێگە و پلانەى بەرپرسیارێتییان لەسەر شانە.
ئەوەشیخستەڕوو، لە هەمان کاتیشدا شۆڕکردنەوەى دەسەڵاتیش بەبێ پلانى پێشوەختە دەبێتە پاشاگەردانى، لە پێشدا دەبێت بزانین چیمان دەوێت و بەرپرسیارێتیش ئەخەینە ئەستۆی کێ؟.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەرکى حکومەتە کەرتەکانى بازرگانى و پیشەسازی و ئەوانى دیکەش ببوژێنێتەوە، ئەگەرنا من ئیشم چییە؟.
لەبارەى سەردانەکانى پزشکیان رایگەیاند، یەکەمجار دەچێتە عێراق و دواى ئەویش تورکەمەنستان.
یاسی لەوەشكرد، وەزیرەکانى دەرەوە و بازرگانیم ئاگادارکردووەتەوە پلانێک دابڕێژن بۆ پەرەپێدانى پەیوەندییە بازرگانییەکانیى وڵاتەکەمان لەگەڵ ئەو وڵاتانەى سەردانیان دەکەین.
پزیشکیان نەیشاردووەتەوە سەرۆکی پەرلەمان لەمپەر لەبەردەم کارەکانیدا دروستدەکات و رایگەیاندووە، رەخنەى بێ بنەمامان لێدەگرێت ئەوەش پێچەوانەیە لەگەڵ پشتیوانییەکانى رێبەرى وڵات، کە پشتیوانى بۆ حکومەتەکەمان دەربڕیوە.