بزانە چی پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل و جەڵتەی مێشکدا هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانە چی پەیوەندییەک لەنێوان بەکارهێنانی مۆبایل و جەڵتەی مێشکدا هەیە

پێشتر وا بڵاوكرایەوە كە نابێت زۆر مۆبایل بەكاربهێنرێت چونکە لەرێگای تیشکەکانییەوە مێشک تووشی نەخۆشی دەکات، بەڵام توێژینەوەیەک ئەم زانیارییە رەتدەکاتەوە.

توێژەران لە توێژینەوەکەیاندا وردبینیان بۆ داتاکانی 63 توێژینەوەی رابردوو کردووە کە لە نێوان ساڵانی 1994-2022 و لە 10 وڵات ئەنجامدراون، تێیدا بەراوردیان لەنێوان داتاکانی ئەو کەسانە کرد کە بە سروشتی کارەکانیان مۆبایلیان زۆر بەکارهێناوە.

توێژەران گەیشتوون بەو ئەنجامەی شەپۆلەکانی مۆبایل و رادیۆ و تەلەفیزۆنەکان هیچ پەیوەندییەکیان بە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی مێشک و غودە و خوێن نییە.

هاوكات بڕیارە لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە شێوەی یەکلاکەرەوە بۆچوونی خۆی لەسەر ئەم پرسە بڵاوبکاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ