ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر لەو كاتەی بووە بە سەرۆكی میسر بەكودەتا، بۆ یەكەمجار بە شێوەیەكی فەرمی سەردانی توركیا دەكات و شاندێكی فەرمی یاوەری دەكات.
وا بڕیارە سیسی سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی و دۆسێی شەڕی غەززە و دۆسێكانی دیكەی پەیوەست بە ناوچەكە، گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجام بدات.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا وا بڕیارە نزیكەی 20 رێكەوتن لە نێوان میسر و توركیا، لە بوارەكانی بەرگری و وزە و گەشتیاری و تەندروستی و پەروەردە و رۆشنبیریی واژۆبكرێت.
میسر و توركیا دەیانەوێت بەم رێكەوتنانە، لە هەنگاوی یەكەمدا، قەبارەی بازرگانی نێوانیان لە 10 ملیار دۆلارەوە، زیادبكەن بۆ 15 ملیار دۆلار