سەبارەت بە دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان سێ ڕاسپاردە دەرکرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەبارەت بە دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان سێ ڕاسپاردە دەرکرا

محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق، دواى خۆپیشاندانى دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان لە بەغداد کە پشێوى لێکەوتووەتەوەو ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون، داواى لە وەزیرى تەندروستی کرد لەماوەى هەفتەیەکدا راپۆرتێک بۆ یەکلاکردنەوەى بابەتى دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان پێشکەشبکات.

رۆژى سێشەممە، ژمارەیەک لە دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان دژى دانەمەزراندنیان لە نزیک دەروازەى ناوچەى سەوز لە بەغداد گردبوونەوە و لە ئەنجامى دروستبوونى پشێوى لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک خۆپیشاندەر برینداربوون.

باسم عەوادى وتەبێژى حکومەتى عێراق رایگەیاند: سەرۆکوەزیران فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى راسپاردووە، لێکۆڵینەوە لە پشێوییەکانى خۆپیشاندانەکە بکات، هاوکات فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانى بەغدادى راسپارد، ئامادەیی لە هەر خۆپیشاندانێکدا هەبێت کە لە داهاتوودا روودەدات لە پێناو دووبارەنەبوونەوەى پێکدادانى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان.

وتەبێژى حکومەتى عێراق راشیگەیاند: سودانى وەزیرى تەندروستى راسپاردووە لە ماوەى هەفتەیەکدا راپۆرتێک سەبارەت بە بابەتى دەرچووانى بەشە پزیشکیی و تەندروستییەکان پێشکەشبکات.

بە پێى ئامارەکان دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان ژمارەیان دەگاتە 61 هەزار کەس، بەڵام ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بڕیاریداوە ئەمساڵ تەنیا 29 هەلى دامەزراندنى بۆ وەزارەتى تەندروستى تەرخانکردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ