گورگێ مێشوولەیەکی ئەدۆشی!
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گورگێ مێشوولەیەکی ئەدۆشی!

ئاشکرا بوونی ئەو دزی و ستەمەی کە بیست ساڵە حکومەتی هەرێم، لەتوێژی خانەنشینانی دەکات، ئەو توێژەی کەتەمەن زۆربەی جوانییەکانی ژیانی لێسەندوونەتەوەو هەژارو کەمدەرامەتن، لەگشت کات زیاتر پێویستیان بە لا لێکردنەوەو بەدەمەوەبوون و خزمەتکردنە. دزینی قووتی ئەو هەژارانە، لەلایەن دەسەڵاتێکەوە کەسامانێکی بێ شوماری نەوت و داهاتی دیکەی لەبەردەستەو خەریکی تەخشان و پەخشانکردنییەتی، خۆیان و منداڵەکانیان و بنەماڵەو حیزب غووڵامەکانیان لەوپەڕی خۆشیدان و گیرفانیان پڕە. ئەو چیرۆکەی بیرخستمەوە کەشاعیری گەورە “موتەنەبی” بەدێڕێك شیعری باڵاو زۆر جوان دایڕشتوەو دەگێڕێتەوەو دەڵێت: جارێك لەبازاڕی کووفە بووم، دیم ژنێکی هەژار بەلای هەندێ ماسییەوە دانیشتوەو دەفرۆشێت، کابرایەکی دەوڵەمەندی خۆبەزلزان و لوتبەرزی لێهاتەپێشەوە، جلێکی ڕەنگاوڕەنگ و گرانبەهای پۆشیبوو، بەفیزو خۆبەزلزانییەکەوە بەژنەکەی وت ماسی کیلۆی بەچەندە؟ خانمەکەیش بەئەدەب و ڕێزێکەوە وتی: گەورەم کیلۆی بە سێ درهەمە. کابرا وتی ئەو نرخەگرانەو زۆرە. ژنەکەیش وتی قوربان ئەو نرخە من دام نەناوەو خاوەنەکەی دایناوەو ناتوانم بەکەمتر بیفرۆشم، من کرێکارم و خاوەنەکەی ڕۆژانە شتێکم دەداتێ. دەڵێ کابرا بەژنەکەی وت ئا پێنج کیلۆم بدەرێ، ژنەکەیش پێنج کیلۆکەی بۆ پێچایەوەو دایەدەستی، کابراش دە درهەمی بۆ ژنەکە فڕێداو ڕۆیشت، ژنەکە هەرچی بانگی کابرای کردو وتی پارەکە کەمەو ماویەتی و هاواری لێکرد، کابرا وەڵام و ئاوڕی لێنەدایەوەو ڕۆیشت. موتەنەبی دەڵێ منیش هاوارم لەکابرا کرد، بەڵام هیچ سوودی نەبوو وەڵامی نەدایەوەو ڕۆیشت. موتەبی شاعیر، ئەو ڕووداوە دەکات بە دێڕێك شیعری جوان، بەجۆرێك شیعرەکە دائەڕێژی کەخوێنەر تووشی سورسووڕمان دەکات، ژنەکە بەمێروولەیەك دەشوبهێنێ کەبێ دەسەڵات و لاوازەو پیاوە دەوڵەمەندەکەیش بەگورگ، وایش لەخوێنەر دەکات کە ئەگەر ڕووداوەکە نەزانێ بڕوا بەوە نەکات کەدەیڵێت، چونکە کەس نەیبیستوە مێروولە شیری هەبێ و بدۆشرێ، دەڵێت:
بعیني رأیت الذئب یحلب نملة
ویشرب منها رائبا وحلیبا…
بەچاوی خۆم دیم گورگێ مێروولەیەکی ئەدۆشی
شیرو خەستەکەی وەك هار ئەنۆشی…
شوبهاندنەکەی موتەنەبی شاعیر، بۆ کابرای دەوڵەمەند بەگورگ و ژنە هەژارەکەیش بەمێروولەیەکی بێدەسەڵات، کتومت بۆ گورگی دەسەڵاتی کوردی و مێروولەی خانەنشینانی هەژارو بێدەسەڵات، زۆر لەجێی خۆیدایەو مرۆڤ جوانتر لەو تەشبیهەی شاعیر تێدەگات و دەزانێت چەند جوان دایڕشتووەو زۆریش ڕاست دەکات…

 

هه‌واڵی گرنگ