نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ لەچەندین پەروەردە شایستەی دارایی مانگی ٥ی ٢٠٢٤ مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت.
عەلی رەئووف مستەفا نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست بڵاویكردەوە: ئەمرۆ چوارشەممە شایستەی دارایی مانگی ٥ی ٢٠٢٤ مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت لەم پەروەردانەی خوارەوە :
پەروەردەی بەردەڕەش
پەروەردەی ئاكرێ
پەروەردەی شێخان
پەروەردەی سێمێل
پەروەردەی رۆژهەلات دهۆك
پەروەردەی رۆژئاوا دهۆك.
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن،لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەكرێت.
وتیشی: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژە كرێی مانگانەیان ١٥ ملیار دینارە.