ئوسامە حەمدان رایگەیاند، هیچ شتێکی نوێ لە ڕێککەوتن نییە و تەنها مامەڵە لەگەڵ ئەو شتانە دەکەین کە لە نێوەند گیران وەریدەگرین
ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2024 ئوسامە حەمدان، سەركردە لە بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، ئەگەر واشنتۆن ناتانیاهۆ ناچار نەکات لە فیلادلفیا بکشێتەوە، ئەوا بە دوای ڕزگارکردنیدایە لە دەرئەنجامەکانی کوشتنی زیندانییەکان
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شەش زیندانییە یان بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلی داگیركەرەوە کوژراون، یان بە گوللەی ئیسرائیل، یان لە کاتی پێکدادانەکاندا کوژراون
ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوامی ئۆپراسیۆنەکانی داگیرکاری لە غەززە دەبێتە هۆی کوشتنی دیلەکان لەبری چاکبوونەوەیان و کۆنفرانسەکەی دوێنێی نەتانیاهۆ هەوڵێکی نەگبەتانە بوو بۆ خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی کوشتنی زیندانییەکان
ئوسامە ئەوەشی گوت، هاوکێشە ڕوونەکە ئەوەیە کە چاکبوونەوەی دیلەکان ڕوودەدات ئەگەر شەڕی غەززە بوەستێت و کشانەوەیەکی تەواو ڕووبدات