هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەفتەی داهاتوو شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێم دەكات

د.نەرمین مەعروف رایگەیاند، شەممە شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ تاوتوێكردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2024 د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، شەممە شاندێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراقی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن و لەگەڵ هاوتاكانیان لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم كۆدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانیش قسەكردن دەبێت لەسەر گرفتەكانی ناو لیستی مووچە

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو تێبینییانەی كە دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەروەها وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەیان بووە لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن ئەو شاندەی وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەدرێنە وەزارەتی دارایی هەرێم

 

هه‌واڵی گرنگ