تەندروستی غه‌ززه ڕایدەگەیەنێت، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 40 هه‌زار و 861 كه‌س شەهید كراون
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2024 ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیلی داگیركەر به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 40 هه‌زار و 861 كه‌س شەهیدكراون.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو ئیسرائیلی داگیركەر 3 كۆمەڵكوژی دیكەی لە غەززە ئەنجامدا لە ئاكامدا 42 كەسی دیكە شەهید كران
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیلی داگیركەره‌وه كه له رێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 94 هه‌زار و 398 كەس برینداربوون