كەمێك پیش ئێستا عبدالفتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا و لەلایەن ئەردۆغانەوە پێشوازی لێكرا
وا بڕیارە سیسی سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی و دۆسیەی شەڕی غەززە و دۆسیەكانی دیكەی پەیوەست بە ناوچەكە، گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا ئەنجام بدات.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی توركیا وا بڕیارە نزیكەی 20 رێكەوتن لە نێوان میسر و توركیا، لە بوارەكانی بەرگری و وزە و گەشتیاری و تەندروستی و پەروەردە و رۆشنبیریی واژۆبكرێت.
میسر و توركیا دەیانەوێت بەم رێكەوتنانە، لە هەنگاوی یەكەمدا، قەبارەی بازرگانی نێوانیان لە 10 ملیار دۆلارەوە، زیادبكەن بۆ 15 ملیار دۆلار