ئۆتۆمبێلێك لە خەلەكان كرایە ئامانج و قوربانی لێكەوتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆتۆمبێلێك لە خەلەكان كرایە ئامانج و قوربانی لێكەوتەوە

قایمقامی دوكان رایگەیاند، لە ڕێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلێك لە خەلەكان كرایە ئامانج و گیانلەدەستدانی 3 كەسی لێكەوتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2024 سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوكان رایگه‌یاند، لە رێگەی درۆنەوە له‌ سنوری ناحیه‌ی خه‌له‌كان له‌ پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێك كرایە ئامانج 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا سێ كه‌س هه‌بون و هه‌رسێكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەكانی بەرگری شارستانی دەستبەجێ دوای بۆردومانەكە گەیشتونەتە شوێنی مەبەست

 

هه‌واڵی گرنگ