سەرۆك کۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمێکی فەڕمییدا پێشوازی لە سەرکۆماری میسر، عەبدولفەتاح سیسی کرد کە سەردانی ئەنقەرەی کردووە.
سوارچاکەکان لە شەقامی بەردەم کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازیان لە کاروانەکەی سەرۆك کۆمار ئەردۆغان و سیسی کرد و تا دەروازەی پرۆتۆکۆل یاوەریان کردن.
ئەردۆغان و سیسی لە پاش چوونە شوێنی خۆیان لە ڕێوڕەسمەکەدا، 21 تۆپ تەقێندرا و سرودە نیشتمانییەکان لێدران.
دواتر سەرۆك کۆماری میسر سیسی سڵاوی لە پاسەوانی ڕێوڕەسمەکە کرد، لە ڕێوڕەسمەکەشدا ئەو ئاڵا و سەربازانە بەشداربوون کە نوێنەرایەتی ئەو 16 دەوڵەتە تورکە دەکەن کە لە مێژوودا دامەزراون.
سەرۆك کۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری میسر سیسی، لە پاش ناساندنی شاندەکان لەبەردەم ئاڵاکنی تورکیا و میسردا تەوقەیان کرد و، وێنەیان گرت.
دواتر سەرۆك کۆمار ئەردۆغان و سیسی دەستیان بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی کرد.