لە سلێمانی بەتۆمەتی فێڵكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە سلێمانی بەتۆمەتی فێڵكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان بەناوی دامەزراندنەوە تۆمەتبارێك لە لایەن پۆلیسی چوارچراوە دەستگیركرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئەیلولی 2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتییەك كردووەو بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لەو هاوڵاتییانە وەرگرتووە

ئاماژە بەوەشكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەئەنجام گەیاندنی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان ، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ب، ج، ر لە دایكبووی 1985 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەر و هەواری شار )فەرمانی گرتنی هەیە .

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ