ئەمڕۆ لە هەولێر ژمارەیەك هاوڵاتی دیكە دیکە ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندووقیان پێدرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەرگرتنی مامەڵەی دروستکردنی خانوو لەسەر زەویی سندووقی و ناو گوند کە لە 01/09/2024 تەواو دەبوو درێژکرایەوە بۆ 01/12/2024 بۆ ئەوەی زۆرترین هاونیشتمانی سوودمەندبن.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو كەسانەی ڕێگەپێدانیان پێدەدرێت دەتوانن دەست بە دروستکردنی خانوو بکەن یان خانووەکانیان نۆژەن بکەنەوە بۆ ئەم مەبەستەش دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردراون ئاسانکارییان بۆ بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 292 هاونیشتمانی ڕێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندووقییان پێدراوە، 539 خانووی زێدەڕۆ ڕێگەپێدانی نۆژەنکردنەوەیان بۆ کراوە، 2438 هاونیشتمانیش ڕێگەپێدانیان بۆ کراوە لە گوند خانوو دروست بکەن.