له‌ كەركوك 10 تۆمه‌تبارى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ كەركوك 10 تۆمه‌تبارى ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران

پۆلیسی كه‌ركوك ڕایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ كه‌مینێكیان بۆ تۆمه‌تبارانى ماده‌ى هۆشبه‌ر داناوه‌ته‌وه‌ و توانیویانه‌ 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژەی بەوەش كرد، چالاكییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌وجێكى تایبه‌تى تاكتیكی و هێزه‌كانى سوات ئه‌نجامداوه‌ و له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنیشیان ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ماده‌ى هۆشبه‌ر و كه‌لوپه‌ل و ته‌رازوێكی ئه‌لیكترۆنیشدا گرتووه‌.

باسی لەوەش كرد، ئه‌وانه‌ى گیراون به‌پێی ماده‌ى 28 له‌یاسای نه‌هێشتنى ماده‌ى هۆشبه‌ر به‌ ژماره‌ 50ـى ساڵى 2017 دادگایی ده‌كرێن.

هەروەها داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌هه‌ر شوێنێك كه‌سی گۆمانلێكراویان بینى راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌و ژماره‌ى خێرای 178 بكه‌ن.

 

هه‌واڵی گرنگ