شۆفێران لە داخستنی ڕێگایەك ئاگادار دەكرێنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شۆفێران لە داخستنی ڕێگایەك ئاگادار دەكرێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى سۆران ڕایدەگەیەنێت، به‌شێكى رێگاى هامڵتۆن له‌ كاولۆكان بۆ هاوینه‌هه‌وارى جوندیانى سه‌ر به‌ قه‌زاى رواندز داده‌خرێت.

ئەمرۆ چوار شەمە 4_ی ئەیلول_ی 2024 خوسره‌ت سادق، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى چاككردنه‌وه‌ى رێگاوبانى ئیداره‌ى سۆران لە لێدوانێکدا ڕاگه‌یاند، داخستنى رێگاكه‌ بۆ ئه‌مڕۆ ته‌نیا بۆ چه‌ند كاتژمێرێكه‌و دواتر به‌ رووى شۆفێران ده‌كرێته‌وه‌.

باسی لەوەش كرد، قیرتاوكردنى به‌شێكی نزیك پردێكی ئاسنین له‌سه‌ر ئه‌م رێگایه‌ ئه‌مڕۆ ئەنجام ده‌درێت.

ئەوەشی خستەروو، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ناو گوندى كاولۆكان كارى قیڕتاوكردن ئه‌نجام ده‌ىده‌ن، به‌ڵام ئه‌ویان نابێته‌ هۆى داخستنى هیچ رێگایه‌ك چونكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناوخۆى گونده‌كه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ