عێراق هاوشانی سعودیە و عومان لە پێشەنگی لیستی پێنج گرێبەستە گەورەکانی جیهانە لە ماوەی مانگی ئابدا، بە واژۆکردنی 13 گرێبەست بۆ پەرەپێدانی کێڵگە گەڕانەکان لە چوارچێوەی دوایین خولی مۆڵەتدان، لە کاتێکدا هەوڵدەدات لە ڕێگەی ئەم گرێبەستانەوە لە ساڵانی داهاتوودا بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبكاتەوە.
بەپێی ئەو گرێبەستانەی لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو واژۆ کراون، عێراق ئاواتەخوازە بەرهەمهێنانی نزیکەی 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، ئەمە جگە لەوەی نزیکەی 850 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا لە غاز وەبەرهێنان دەکات، ئەمەش بەپێی پلاتفۆرمی تایبەتمەندی وزە لە واشنتۆن.
شانشینی سعوودیە لەگەڵ بەشێک لە وڵاتانی کەنداو و عێراق لە پێشەنگی لیستی پێنج گەورەترین گرێبەستی نەوتی لە مانگی ئابی ٢٠٢٤دا بووە، کە لە نێوان گرێبەستی فرۆشتن و کڕین و هەروەها کڕینی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی زەبەلاحدا جیاواز بووە، بەپێی ڕاپۆرتە مانگانەیەکە لەلایەن پلاتفۆرمی تایبەتی وزە کە بنکەکەی لە واشنتۆنە دەرچووە.
لە ماوەی مانگی ئابی ڕابردوودا، نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەر ئاستی جیهان سەرلێشێواویی بەخۆیەوە بینی، بەو پێیەی بەرزبووەوە بۆ ئاستی 84 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، دواتر دابەزی بۆ ئاستی 78 دۆلار، پێش ئەوەی بە 80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت تا کۆتایی مانگەکە بروات.