سەرۆكی دەستەی نەزاهە: دادوەری (دزی سەدە) منی دەستگیركرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرۆكی دەستەی نەزاهە: دادوەری (دزی سەدە) منی دەستگیركرد

حەیدەر حەنون سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق لە هەولێر رایگەیاند، لە دادگای لێکۆڵینەوەی بەغداد بەشێک لە دۆسیەی تایبەت بە نور زوهێر کە بە دزیی سەدەی عێراق ناسراوە و ونکراوە.

رایگەیاند، ناوبراو وەک بارهەڵگرێک پارەکەی گواستووەتەوە ئەی بۆچی لەو 720 دۆنمە زەوییەی بەسرە ناپرسنەوە، کە بەناوی وەهمییەوە تۆماری کردووە.

حەیدەر حەنوون گوتی، دادوەرو وەزیرەکان یەکی 600 مەتر چوار گۆشەیان لە حکومەتی پێشوو وەرگرتووە لە پێناوی پشتیوانیکردنیان لە حکومەت.

داواشی لە ئەنجومەنی دادوەری عێراق کردووە، کە ئەو دادوەرانە بگۆڕێت، کە بۆ دادگاییکردنی نور زوهێر دانراون و ئامادەیی خۆیشی دەربری، کە لەگەڵ دادوەر زیا‌و جەعفەر پێکەوە بچنە بەردەم پەرلەمان و بەدەنگی بەرز قسەکانیان بکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ