بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست ژێرئاوکەوت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست ژێرئاوکەوت

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران بە 20 سەرنشینەوە لە دەریای ناوەڕاست لە سنووری ئیتاڵیا ژێرئاوکەتووە.

لەمبارەیەوە کیارا کاردولیتی، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، 20 کۆچبەر دوای ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاست، لە نزیک دوورگەی لامپێدوسای ئیتاڵیا، بێسەروشوێن بوون 7 کەسیان دۆزراونەتەوە.

وتەبێژی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: ئەو کەسانە لەلایەن تیمەکەمانەوە لە لامپێدوسا رزگار کراون و دۆخیان ناجێگیرە.

بەوتەی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ئەو کەسانەی رزگارکراون هاوڵاتی سوری بوون.

بەگوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی رابردوو زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر دوای هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئیتاڵیا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 43 هەزار و 61 کەس گەیشتوونەتە ئیتاڵیا، ئەوە لەکاتێکدایە بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەکە دابەزیووە و لە ساڵی 2023 دا 115 هەزار و 177 کەس گەیشتوونەتە وڵاتەکە.

 

هه‌واڵی گرنگ