هەژدە ملیۆن خێزانی ئەمەریکایی بەدەست برسیەتییەوە گرفتارن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەژدە ملیۆن خێزانی ئەمەریکایی بەدەست برسیەتییەوە گرفتارن

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت ڕێژەی برسیەتی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست و  13.5%ـی دانیشتووان گرفتاری برسییەتین.

وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمەریکا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، ڕێژەی برسیەتی گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا و 18 ملیۆن خێزان کە دەکاتە 13.5%ـی دانیشتووان گرفتاری برسییەتین.

ڕێژەی برسییەتی لە ئەمەریکا لە ساڵی 2021ەوە لە زیادبووندایە، داتاکانی نووسینگەی سەرژمێری ئەمەریکا ساڵی ڕابردوو بڵاویکردەوە، پاش کۆتاییهاتنی ئەو پرۆگرامانەی کە یارمەتی خۆراکیان لەکاتی پەتای کۆڤید-19 پیشکەش دەکرد، نەبوونی ئاسایشی خۆراک زیادی کردووە.

لە مانگی ئایاری ڕابردوودا، گروپێکی دژە برسییەتی بەناوی Feeding America گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە برسییەکان لە ئەمەریکا 33.1 ملیار دۆلاریان کەمە بۆ دابینکردنی پێداویستی خۆراکی. هەروەها وەزیری کشتوکاڵی ئەمەریکا 'تۆم ڤیلساک' لە بەیاننامەیەکدا گوتی: ناکرێت لە ئەمەریکا کەس هەست بە برسییەتی بکات.

ئاماژە بەوەش دەكەن فراوانکردنی یارمەتی خۆراکی فیدراڵی و پرۆگرامەکانی باجی منداڵان هۆکارن بۆ چارەکردنی کێشەکە. ڕاپۆرتەکە دەڵێت، لە ساڵی 2023 دا بە بەراورد بە ساڵی 2022 یەک ملیۆن خێزانی دیکە ئاسایشی خۆراکیان نییە.

 

هه‌واڵی گرنگ