به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساری سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
لەمبارەیەوە پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە :دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شه‌رو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بوو، بووه هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.
ئاماژە بەوەشكراوە كە دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساره‌وه ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه.
ئەوەش هاتووە :له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه، م، ق) به‌بڕیاری بهڕێزدادوهر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.