عێراق لە 6 مانگدا زیاتر لە 46 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق لە 6 مانگدا زیاتر لە 46 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

بەڕێوەبەرایەتی وزەی ئەمریكا رایگەیاند، لە 6 مانگی ئەمساڵدا 46 ملیۆن و 49 هەزار بەرمیل نەوتی خاومان لە عێراقەوە هاوردە كردووە

ئەمرۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2024 بەڕێوەبەرایەتی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، کە لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵەوە 46 ملیۆن و 49 هەزار بەرمیل نەوت و پێکهاتەکانیان لە عێراقەوە هاوردەکردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، عێراق تەنها لەماوەی مانگی حوزەیرانی رابردوودا هەشت ملیۆن و 600 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، عەرەبستانی سعودیە زۆرترین هەناردەی بۆ ئەمریکا هەبووە، کە 69 ملیۆن و 459 هەزار بەرمیل نەوت و پێکهاتەکانی بووە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ