لە سەیدسادق به‌ تۆمه‌تی كوشتن، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە سەیدسادق به‌ تۆمه‌تی كوشتن، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتیه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2024 پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بوو، بووه‌ هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد.

ئاماژە بەوەشكرداوە، دوای‌ وه‌رگرتنی بڕیاریدادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌.

ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه، م، ق) به‌بڕیاری به‌ڕێزدادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ