حكومەتی كاربەڕێكەر رایگەیاند، وەزارەتی پەروەردەمان راسپاردووە هەفتەیەك پێش دەنگدان قوتابخانەكان بۆ پرۆسەی دەنگدان ئامادە بكەن
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئەیلولی 2024 حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی پەروەردەی ڕاسپاردووە، هەفتەیەك پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، قوتابخانەكان بۆ پرۆسەی دەنگدان ئامادە بكەن
ئاماژە بەوەشكراوە، بەڵام زۆر گرنگە بینا و كەلوپەلی قوتابخانەكان بپارێزرێن.