وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: سێ تیرۆریستی داعش دەستگیرکران

- وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت،سێ تیرۆریستی داعشمان لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەستگیرکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا بە ھاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان، سێ تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەکانی ھەرێم دەستگیرکردووە.

ئەوەشی خستەروو،لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دانیانناوە کە چەندین کردەی تیرۆریستییان لە پارێزگاکانی کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە ئەنجامداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ