وەزیری دەرەوەی سوید دەستیلەکارکێشایەوە و وازھێنانی لە کاری سیاسی راگەیاند.
وەزیری دەرەوەی سوید تۆبیاس بیلستروم لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند،بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی بە ئۆلڤ کریسترسون سەرۆک وەزیرانی سوید راگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەش كرد، واز لە سیاسەت دەھێنێت و ھەفتەی داھاتووش کە کارەکانی پەرلەمانی سوید دەستپێدەکەنەوە، کورسی پەرلەمانیش بەجێدەھێڵێت.
ناوبراو ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی رووننەکردووەتەوە، بەڵام وتویەتی تەمەنی بووە بە ٥٠ ساڵ و دەیەوێت لە بواری دیکەدا کاربکات.
توبیاس بیلستروم وەزیری دەرەوەی سوید کە لە پۆستەکەیدا بووە، بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ جێبەجێکرد، دوای رازیکردنی تورکیا و ھەنگاریا.