کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەر چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە تێکڕا 93.5٪ـی دەنگدەران کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئهیلولی 2024، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: لە هەولێر 92.86٪ـی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە و رێژەکەش لە سلێمانی 89.61٪ـە.
ئاماژەی بەوەش كرد، لە پارێزگای دهۆک زۆرترین کارتی دەنگدان وەرگیراوەتەوە کە 96.46٪ـی دەنگدەرانە و لە هەڵەبجەش 95.5ـی دەنگدەران کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە.
بڕیارە 20ی تشرینی یهكهمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت دوای ئەوەی چوار جار دواخرا.