كادیرێكی پێشكەوتووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داوا لە سەرۆكی حكومەت دەكات لەجیاتی سەردانیكردنی بازاڕ بۆ کۆکردنەوەی دەنگ ، سەرێک لە (ATM)کان بدەن تا وەزعی موچەخۆران ببینن.
ئەمرۆ پێنج شەممە 5_ی ئەیلول_ی 2024 د. بوخاری جەمیل كادیری پێشكەوتووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك دەڵێت، سەرۆکی حکومەت لەجیاتی چونە بازاڕ بۆ کۆکردنەوەی دەنگ ، سەرێکتان لە (ATM)کان بدایە تابتزانیبایە وەزعی ئەو خەڵکەی ئەوڕۆ لەچ حالەتەکی خراپ دابوو !!.
جێگای باسە دوای 2 مانگ حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم دوای ناردنی بڕی پێویستی پارە لە بەغداوە دەستی بە دابەشكردنی مووچە كرد و لە ئێستاشدا هاوڵاتیان لە مانگی 9دا چاوەڕێ دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 دەكەن.