x

X
05/09/2024 - 19:20
پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند

 پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت،پاش ئەوەی دوێنێ هاوڵاتییەك رایگەیاند، سکاڵایان لەسەر کەسێک تۆمارکردوە كە هەڕەشەی لێكردون بەڵام دەستگیرناکرێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە تۆمەتبارەكە دەستگیركرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی کەسێک کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامداو تیایدا بانگەشەی ئەوەی کردوە کە سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکردوەو دەستگیرناکرێت، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت."

ئەوەشی خستەروو"لە ئێستادا تۆمەتبار (هـ، س، ق) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

 

گرنگ
پۆلیسی كەركوك : تەقەكەرانی ڕوداوەكەی شەوی رابردوو دەستگیركران
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات
لە شەڕی دوو بنەماڵەدا ,شەش کەس کوژران
مەكتەبی راگەیاندنی یەكگرتوو پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاودەكاتەوە