ماڵپەڕی داون دیتێکتەر، ماڵپەڕێکی ئۆنلاینە بەدواداچوون بۆ پچڕانی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت دەکات، بڵاویکردەوە، پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای “X” ڕووبەڕووی پچڕانێک بووەتەوە، کە کەمتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە و کاریگەری لەسەر هەزاران بەکارهێنەری لە ئەمریکا هەبووە، پێش ئەوەی پلاتفۆرمەکە بگەڕێتەوە بۆ دووبارە کار كردنەوە.
سەرەتا سایتەکە دەریخست زیاتر لە 7,743 ڕاپۆرتی پچڕانی خزمەتگوزارییەکان تا کاتژمێر 10:28 بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا (14:26 GMT) هەبووە.
دواتر دەرکەوت کە ژمارەی ڕاپۆرتەکان کەمیکردووە بۆ کەمتر لە ١٦٤ ڕاپۆرتەکان تا کاتژمێر ١١:٠١ بەیانی بە کاتی ناوەندی ئەمریکا (١٥:٠١ بە کاتی جیهانی).
ماڵپەڕەکە بەدواداچوون بۆ پچڕانی خزمەتگوزارییەکان دەکات بە کۆکردنەوەی ڕاپۆرتی دۆخ لە چەند سەرچاوەیەکەوە لەنێویاندا بەکارهێنەران، ئەمەو پلاتفۆرمی “X” هێشتا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو تێکچوونە نەداوە.