وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا دوو رووداوی تەقەکردن لە پارێزگاکە روویانداوە.
ئەمرۆ سێ شەممە 17_ی ئەیلول_ی 2024 هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە کۆمەڵگای تەناهی سەر بە قەزای سێمێل بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە کەسێک بەناوی عمران عەلی تەمەن 27 ساڵان کوژراوە، دوای رووداوەکە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 406 دەستگیرکراون.
باسی لەوەش كرد، لە رووداوێکی دیکەدا دوو گەنج کە ئامۆزای یەکترن دەستکاری چەکیان کردووە و بەهۆیەوە فیشەک لە دەستی یەکێکیان دەرچووە و ئەوی دیکەیانی بریندارکردووە.
هەردوو رووداوەکە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سنووری پارێزگای دهۆک روویانداوە.