x

X
17/09/2024 - 15:18
عێراق دەست بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر دەکات

بەڕێوەبەری ئاشەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو عێراق دەست دەکات بە هەنگاوەکانی بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر لە ناوخۆی وڵاتدا.

ئەمڕۆ سێ شەممە 17_ی ئەیلول_ی 2024 حەیدەر نوری بەڕێوەبەری ئاشەکانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، گرێبەستیان لەگەڵ ئاشەکان و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی دانەوێڵەدا کردووە بۆ بەرهەمهێنانی گەنمی گونجاو بۆ ئاردی سفر.

ئاماژەی بەوەش كرد، پلانیان هەیە گەنم لە رووسیاوە هاوردە بکرێت تاوەکو تێکەڵی گەنمی عێراقی بکرێت بۆ باشترکردنی کوالێتی ئاردە سفرەکە.

ئەوەشی خستە روو، کەشتییەکی رووسی بە ٤٠ هەزار تۆن گەنمەوە دەگاتە عێراق و لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر دەکەن.

 

بــەپــەلـــە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پرسی ئێران و قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ سەرۆکوەزیرا
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى فه‌رمیان بۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع ناردوه‌
شاندی ئیمراڵی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبنەوە
یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەكرێت