بەدر عەبدولعاتی ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا بۆ میسر کاری لەپێشینەییە، گەیشتنە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەکان
بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێکە ھەوڵەکانی نێوەندگیری بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە بەردەوامن و چەندین پێشنیاز بۆ ئەو مەبەستە پێشکەش کراون، بەڵام بنیامین ناتانیاھۆ بەردەوامە لە دانانی مەرجی نوێ کە ڕێگری دەکات بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەگەر دۆزی فەڵەستین لەسەر بنەمای بریارە نێودەوڵەتییەکان چارەسەر نەکرێت کە خۆی لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین لەسەر سنووری 1967 دەبینێتەوە و پایتەختەکەی قودسی ڕۆژھەڵاتە، ئەوا ئاشتییەکی دادپەروەری لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەدی نایەت".