کۆمیسیۆن بەربژێرێکی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆمیسیۆن بەربژێرێکی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بەربژێرێکی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوورخستەوە.

ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەبارەت بە لیستی بەربژێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوو بڕیاری دەرکرد؛ یەکەمیان دوورخستنەوەی بەربژێری ژمارە 25ـی هاوپەیمانیی نیشتمانی بوو. دووەمیشیان هەڵوەشاندەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی شڤان سەعید، بەربژێری لیستی نەوەی نوێ بوو لەسەر بازنەی پارێزگای دهۆک.

باسی لەوەش كردووە،بەربژێرەکەی هاوپەیمانیی نیشتمانی ناوی (ئەحمەد مەحموود ئەمین)ە لە بازنەی سلێمانی خۆی بەربژێر کردبوو

كومسیۆن ئاماژەی بەوە كردووە،بەربژێرەكە نەیتوانیوە لە بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوانی بەغدا بیسەلمێنێت کە شیاوە تاوەکو ببێتە بەربژێر.

 

 

هه‌واڵی گرنگ