x

X
17/09/2024 - 17:19
دابەشکردنی نەوت لەم ناوچەیە دەستپێدەکات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگه‌یاند،  پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ نه‌وت ده‌ستپێده‌كات

ئەمرۆ سێ شەممە 17_ی ئەیلولی 2024 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند: سبه‌ینێ‌ چوارشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سنووری قائیمقامیه‌تی قه‌زای پشده‌ر ده‌ست پێده‌كات.

ئەوەشی خستۆتەروو، بۆ هه‌رخێزانێك بڕی 200 لیتر دابینده‌كرێت و نرخی 104 هەزار دینار دەبێت.

جێی ئاماژەیە ساڵانە هاوڵاتیان لە نرخەکەی رازی نێن دەڵێن وەک ئەوە وایە حکومەتی کاربەڕێکەر نەوتەکەمان پێ بفرۆشێت و نەبوونی مووچە زیاتر بووەتە ئاستەنگ بەرامبەر کڕینی نەوت.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی