دوای نزیکەی 10 رۆژ لە نمایش‌کردنی ئایفۆن 16 لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ، رۆژی هەینی گەیشتە هەرێمی کوردستان.
ئایفۆنە نوێیەکە بەدیزاینێکی نوێ دروستکراوە و مۆبایلەکە بەچەند رەنگێکی جیاواز بەرهەم هێندراوە لەوانە: ره‌نگه‌كانی شینی ده‌ریایی، شینی سه‌وزباو، په‌مه‌یی، سپی و ڕه‌ش و گۆڵد به‌رده‌ست ده‌بێت.
ئایفۆن 16کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە لەوانە كامێراکەی به دیزاینێكی نوێی ستوونی دروست كراوه، مۆبایله‌كه پشتگیری تایبه‌تمه‌ندی كۆنترۆڵكردنی كامێرا ده‌كات كه ڕێگه ده‌دات به كۆنترۆڵكردنی كامێراكه له ڕێگه‌ی جووڵه‌كردن له‌سه‌ر مۆبایله‌كه.
سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایفۆن 16 و 16 پڵه‌س، دوگمه‌ی كردار ده‌توانرێت بۆ چه‌ندین مه‌به‌ست رێك بخرێت وه‌ك چالاككردنی دۆخی فۆكه‌س، كردنه‌وه‌ی كامێرا، چالاككردنی فلاش و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تر، له‌گه‌ڵ چه‌ندین پێشكه‌وتنی دیكه كه له مۆبایله‌كه‌دا كراوه.
هه‌روه‌ها جۆرێكی ئایفۆنه‌كه بەتوانای یه‌ك تێرابایت خراوه‌ته‌ڕوو، كامێرای پێشه‌وه‌ی 12 مێگاپێكسڵه، سیسته‌می كامێرای دواوه‌شی سێ كامێرایه به ڕونی جیاواز.