عێراق ڕیزبەندی نۆیەمین وڵاتانی عەرەبی گرتووە بۆ زیرەکی دەستکرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق ڕیزبەندی نۆیەمین وڵاتانی عەرەبی گرتووە بۆ زیرەکی دەستکرد

عێراق بۆ ساڵی 2024 لە پلەی 77ی جیهانی و نۆیەمی جیهانی عەرەبیدایە بۆ زیرەکی دەستکرد لە کۆی 83 وڵاتی جیهان.

لە ساڵی 2019، کۆمپانیای کیسەڵ ئینتلێجنسەوە دەستیپێکردووە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک، کە پێشکەوتنەکانی زیرەکی دەستکرد لە وڵاتان دەپێوێت لە ڕێگەی چەند پێوەرێکی بنەڕەتییەوە.

پێوەرە بنەڕەتییەکان بریتین لە: ستراتیژی حکومەت، ژینگەی کارکردن، ژێرخان، توێژینەوە و پەرەپێدان، لێهاتووییەکان و بازرگانی و 122 پێوەری لاوەکی لەخۆدەگرێت لەسەر بنەمای داتای کەرتی گشتی و تایبەت.

لە خوارەوە ڕیزبەندی وڵاتانی عەرەبی لە پێوەرەکانی جیهانی زیرەکی دەستکرددا دەخەینەڕوو:

-سعودیە: لە پلەی 14ی جیهان و پلەی یەکەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– ئیمارات: لە پلەی بیستەمی جیهان و پلەی دووەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– میسر: لە پلەی 52ی جیهان و لە پلەی سێیەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– قەتەر: لە پلەی 54ی جیهان و پلەی چوارەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– بەحرەین: لە پلەی 62ی جیهان و لە پلەی پێنجەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– ئوردن: لە پلەی 63ی جیهان و لە پلەی شەشەمی جیهانی عەرەبیدایە.

عومان: لە پلەی 64ی جیهان و لە پلەی حەوتەمی جیهانی عەرەبیدایە.

– تونس: لە ڕیزبەندی 71 ی جیهانی و 8 لە جیهانی عەرەبیدایە.

– عێراق: لە پلەی 77ی جیهان و لە پلەی 9ی جیهانی عەرەبیدایە.

– مەغریب: لە پلەی 79ی جیهان و لە پلەی 10ی جیهانی عەرەبیدایە.

– جەزائیر: لە پلەی 80ی جیهان وە لە پلەی 11ی جیهانی عەرەبیدایە.

لەسەر ئاستی جیهانی، ئەمریکا بەردەوامە لە پێشەنگی ڕیزبەندییەکەدایە، لە کاتێکدا چین لە پلەی دووەم و سەنگافورە لە پلەی سێیەمدایە.

زیرەکی دەستکرد، لە جیهاندا بەکاهێنەرێکی بەرچاوی هەیە و ترسی ئەوەی دروست کردوە کە جێگەی هەندێک لە کارەکانی مرۆڤ بگرێتەوە.

جێگای سەرنجە کە لە ساڵی 2023 عێراق لە ڕووی ئامادەیی بۆ "زیرەکی دەستکرد" لە پلەی دووەمی جیهانی عەرەبیدا بووە، بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئۆکسفۆرد ئینسایتس.

 

هه‌واڵی گرنگ