ئەندامەكانی یەكگرتووی ئیسلامی هەرچی دەكەن بۆ ڕەزامەندی خوای گەورە و خزمەت بە ئایینی ئیسلام و گەل و نیشتیمانەكەیانە.
یەكگرتووەکان هەرگیز منەت بەسەر كەسدا ناكەن، تەنیا چاویان لە پاداشتی خوای گەورەیە، هەردەم هەوڵی پڕكردنی توێشوی خۆیان دەدەن و چاویان لە دواڕۆژی خۆیانە.
یەكگرتووەکان كۆسپ و تانە و تەشەر ساردیان ناكاتەوە لە كاری چاكە و خێرخوازی، بە پڕۆژە پەروەردەییەكەیان بونەتە هەوێنی كۆمەڵگەی كوردی و جێگەدەستیان لەو بوارەدا دیارە.
یەكگرتووەکان كەسانی نوخبە و هەڵبژاردەن، زۆرجار بە كرداری جوان و ڕەوشت بەرزیان دەناسرێنەوە، زۆرێك لە خەڵكی بەویژدان گەواهیدەری ئەوەن كە ئەندامانی یەكگرتوو كەسانی دەس و دەم و داوێن پاك و بژاردەی ناو گەڕەك و فەرمانگە و كۆی كۆمەڵگەن.
هەموو دادگاكان و زیندانەكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێیت ئەندامێكی یەكگرتوی تێدا نادۆزیتەوە لەسەر كاری نا ئەخلاق و نا یاسایی سزا درابێت.
یەكگرتووەكان بە كەسانی دیندار و ڕۆشنبیر و خوێندەوار و حەق دۆست ناسراون، خۆیان بە برا و هاوسۆزی هەموو ئیسلامیەكان دەزانن.
یەكگرتووی ئیسلامی و ئەندامەكانیان بێ بەرامبەر زۆرترین خزمەتیان بە هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگە كردوە تەنیا لەبەر ڕەزامەندی خوای گەورە، چونکە ئەوان خزمەت کردن بە پەرستنش دەزانن.