ڪەسے ئاوەزدارے بێدار، لەسەریەتے بە تێگەیشتنەوە هەڵوێست وەربگرێ و، بە مەحڪەمڪردنے شوێنے پێے هەنگاو هەڵبگرێ، بۆ ئەوەے لەپڕ تێنەڪەوێ و، نەخلسیڪێ، دواجار ئا ئەو ”ئامانجە“ نەپێڪێ، ڪەوا نیشانەے گرتووە. لەو سۆنگەوە سەرنجتان ڕادەڪێشین بۆ هەڵگۆزینے وەڵامے پوختەے ئەو دوو پرسیارەے لە بانەوە هاتوون.
۱. گۆڕانڪارے بۆ چیے؟ خراپترین تاوان لەلاے خاوەنے ئەم گەردوونە، بریتییە لەو زوڵم و ستەمەے مرۆڤەڪان دەرهەق یەڪترے ئەنجامے دەدەن. بێگومان لەمێژوودا هەرگیز چاوپۆشے لە هیچ زاڵمێ نەڪراوە، ڕێڪ لەوادەے خۆیدا لەبین براوە. «ؤتِلْكَ الْقُرَي أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا ؤجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِمْ مَوْعِدًا»، الكهف: ٥۹ وەختێڪ زوڵم هەبێت، چەوساندنەوە هەبێت، زەوتڪردنے هەق و مافے خەڵڪ بە ناڕەوا هەبێت، بەتاڵانبردنے ماڵ و سەروەے گشتے هەبێت. بێ ئەرزش ڪردنے پەروەردەو خوێندن و بڕوانامە هەبێت، شڪاندنے شڪۆے مامۆستا هەبێت، بەبەرنامە ڕۆڵے خێزان لاسەنگڪردن هەبێ و..تاد. ئیتر ”زوڵم“ لەمە گەورەتر دەبێ چیے بێت⁉ لێردا ئەوەے گرنگەو دەبێت ئاماژەے پێ بدەین ئەوەیە꞉ ئەو گۆڕانڪاریەے دەبێ بڪرێت لەپێناو هەڵگرتنے ئەو گشتە ستەمە. هەووەڵ ئەرڪے مرۆڤە ژیرو بێدارو بوێرەڪانە. ڪە بەباشترین وەسیلەو ڪەرەستەے سەردەم، دەستبڪەن بە ئەنجامدانے. بەدڵنیایے، لەڕووے واقع و مەنتقەوە، ئامادەبوونیان لەسەر سندووقەڪانے دەنگدان لە ڕۆژے دیاریڪراوے خۆیدا ڕێگا خوازراو و درووستەڪەیە.
۲. گۆڕانڪارے لە پێناوے چیے؟ وەڵامے ڕۆشن بۆ پرسیارے دووەم، ئەوەیە گەر ئێمەے هاووڵاتے توانیمان زۆرترین ڪاندیدے چاڪ و ئازاو دلێر سەرخەین بۆ ئەرڪے پەڕلەمانے، ئیتر لەوەودوا نەوبەے ئەوانە بە درووستے بە ئەرڪ و بەرپرسیارے خۆیان هەڵسن ڪە ئەویش لەم سێ ئەرڪ و وەزیفەدا خۆے دەینێتەوە: ـ دەرڪردنے یاســا. ـ چاودێریڪردنے ئەداے دەسەڵات. ـ پێشڪەشڪردنے پڕۆژە. جا ئەوانەے دەخرێنە ئەم پێگەوە، وە ئەو وەزیفەیان پێ دەسپێرێت، گەر بێتوو ڪەسانے چاڪ و ملتزم بن، ئەوڪات بە درووستے و ڕێڪوپێڪے هەڵدەستن بەئەداڪردنے وەزیفەڪەیان بەم شێوەیە: لە دەرڪردنۍ یاسادا، هەوڵ دەدەن پێچەوانە، یان دژے شەریعەت نەبێت. بەوردی چاودێرے حکومەت دەڪەن لە جێبەجێڪردنۍ یاساڪاندا. وە لەڪاتے لاداندا، ڪەسے سەرپێچیڪار بانگ دەڪەن بۆ لێپرسینەوەو، لێپێچینەوە. پڕۆژەے چاڪ و بەڪەڵڪ پێشڪەش دەڪەن، بۆ خزمەتڪردنے هاوڵاتیان بە گشتے و بێ جیاڪارے. دەے ئەمانە هەمووے ”ڪارے چاڪن“ و وەڵامدانەوەن بۆ꞉ «ۆلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّەٌ ؤلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَي الْخَيْرِ ؤيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ؤيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ ؤأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ». يَل عمران/ ۱۰٤ لە ڪۆتایے بەم ”بەشەش“دا، دەڵێین: دەنگدەرانے بەڕێز، پێویستەو گرنگەو دەبێت لەبیرمان بێت، هەتا ژمارەے ئەو نەوعە ڪاندیدە ڪاریگەرە، زیاتر بێت، چاڪتر ڪارے باشیان پێدەڪرێت.