گۆڕانكاری ئەرێنی بەكێ دەكرێت؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

گۆڕانكاری ئەرێنی بەكێ دەكرێت؟

گۆڕانڪارے ئەرێنے بە ڪێ دەڪرێت؟

«٥»

خوێنەرانے خۆشەویست، لەڕووی خوێندنەوەو هەڵسەنگاندنے زانستے و واقعیانە، بۆ دۆخ و ڕەوشے هەرێم، زۆر ئاسان دەیبینین ڪە ڪارو ئەرڪے ”وەخت“✪ بۆ مرۆڤے ئاوەزدارو بێدارو دڵسۆز، بریتییە لە هەوڵدانێڪے چڕو پوخت، بۆ درووستڪردنے ”ڕایگشتے“ تاوەڪوو فریاے خۆمان بڪەوین بەرلەوەے بەتەواے هەموان لە ”ڪەشتے نیشتمان“دا نغرۆ ببین.

گەر بە دیقەتەوە سەرنج بدەینە هەر گۆشەو ڪایەو چەمڪێڪے ژیانے گشتے خەڵڪ، ئاسان دەبینین، خێرو چاڪە، پیت و فەڕ، خۆشے و ئاسوودەیے دەروونے، یا نەماوە، یاخود ڪزو لاوازە. خەڵڪ بە ڕوون و ئاشڪرا ناڕەزایے و بێزارے دەردەبڕێ و، خۆزگە بۆ ”پێچانەوەو نەمانے ئەم قەوارە“ قەیراناوییە دەخوازێت.

دەے نەمانے «قەوارەے هەرێم» یانے ڪەوتنەوە ژێر قەڵەمڕەوے ڕەحمەتے بێگانە، گەر ڕوو بدات، تەواوے ڕەنجے چەند ساڵەے ڪوردان، بە ئاوا دەدرێ، ڕێسے نەتەوەیے و نیشتمانے دەڪرێتەوە بە خورے!!

بەداخەوە، ئەوە سەلمێنەرے ئەو وتە باوەیە داویانەتە پاڵ «ڪورد»و زۆرێ دەیڵێنەوە، ئەویش بریتیە لە꞉ «ڪوردو پارەو خیانەت!!». ڪە من هەرگیز باوەڕم بە گشتاندنے نەبووەو نییە. چوونڪە ”ڪورد“یش وەڪ هەر گەلێ، خواے بە دەسەڵات و بەخشندە، بەدیهێناوە، ئەوەے پێویست بووبێت پێے بەخشیوە.

بەڵام ئەوە خەڵڪ و هاوڵاتیانن تاڪوو ئێستا، هەر ڪەسانے خراپ و ڪەوتوو لە ”حوڪمڕانیڪردنے چاڪ و ڕەشید“، سەردەخەنەوەو پێگەو دەسەڵاتیان پێ دەبەخشنەوە. بۆیە تادیێت «دۆخمان خراپ و، بارمان چل مەنە»و لە پڕووڪان و فەوتانداین.

ئەمەش بڕێڪے بۆ فێڵبازے سەرانے دەسەڵات و، نەوسنے نۆڪەرو گەمژەیے خوڵامانیان دەگەڕێتەوەو. بەداخەوە، باقے و زۆرینەے، بۆ بێ هیمەتے و، بێ غیرەتے و، تەممەڵے و تەوەزەلے، زۆرینەے هاووڵاتے دەگەڕێتەوە!!

ئاخر ڪێ دیویەتے هەق و ماف، پشڪ و بەشے ڕەوا، هەروا بەخۆڕایے بدرێ بە ڪەس⁉ شتے وا هەر نەبووەو نییە.

دەے مەگەر بووە مەملەڪەتێ خەڵڪ و هاوڵاتیانے، بێدارو هۆشیارو بوێربن، بەڵام ”حوڪمڕانیان“ گەننەڵ و تاڵانچے و چەوسێنەر بێت⁉

نەخێر هەرگیز شتے وا نەبووەو نابێت، چوونڪە ئەوان هەر بەڕاستے ”وێستگە و پرسے هەڵبژاردنیان“ ڪردووە بە نەریت و ڪلتوور، وە بەردەوام ”قەوارە و لیستے“ نوێ تاقے دەڪەنەوەو، ڪۆنەے ”ڪەم ڪەڵڪ“ وەلا دەنێن و ”بێڪەڵڪەڪان“ سزا دەدەن و دەیانسڕنەوە.

ڪەوایە ئەرڪەڪە ئەرڪے ”هەموانے ناڕازییە“، دەبێت ڪارے جددے لەسەر جوڵاندن و خرۆشاندنے ”ڕایگشتے زەرەرمەند“ بڪەین، تاوەڪوو بێنە سەرخەت بۆ تاقیڪردنەوەے قەوارەو لیستے ڪاندیدانے ”تازەے لێهاتوو، شایستە، پەروەردەڪراو“، ئەوانەے هەر بەڕاستے و بە واقعے، خەمے دین و ژینے خەڵڪیان هەڵگرتووە، بەردەوام وان لە بیرے پەروەردەڪردنی منداڵ و، پاراستنے شیرازەے خێزان و، پرسینەوە لە نازداران و هەژاران و، بە هەدەر نەدانے سەروەے نیشتمان و، هێنانەڪایەے سیستمی دادپەروەرے، بە چەسپاندنے ”سەروەرے یاسا“ لاے هەموان.

خۆئەگەر، ئەوە نەڪەین ڪە ئاماژەے پێ درا، ئەوە بە دڵنیایے، دۆخمان لەمە خراپتر دەبێت و، تۆڵەے خوایے هەموان دەگرێتەوە: « إن الناس إژا رأوا منكرا فلم یغیروه، یوشك أن یعمهم الله تعالی بعقابه».

ـــــــــــــــــ

✪ ئەو ڪارو ئەرڪەے لەو ڪاتا لە هەر شتێ لە پێشترە بۆ ئاوەزداران ڪەوا ئەنجامے بدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ