سعودیە.. 21 هاوڵاتی عێراقی له‌ سعودیه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سعودیە.. 21 هاوڵاتی عێراقی له‌ سعودیه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن

ڕاوێژكاری پێشوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاشكرایكرد، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌ 21 هاوڵاتی عێراقییان ده‌ستگیركردوه‌ به‌هۆی بڵاوكراوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به‌ حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان كه‌ به‌هۆی بۆردومانێكی ئیسرائیله‌وه‌ شەهیدکرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە عه‌بدولحسێن هه‌نین ڕاوێژكاری پێشوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هاوڵاتی حسێن حه‌یده‌ر عه‌بدولساده‌ جه‌مال كه‌ خه‌ڵكی دیوانییه‌، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 29ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ كه‌ واده‌ی دیاریكرابوو، له‌گه‌ڵ 20 كه‌سی دیكه‌ له‌ شانشینی سعودیه‌ ڕاگیراون، به‌هۆی پۆستێك له‌ فه‌یسبوك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شه‌هیدكردنی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاوه‌ هه‌یه‌".

باسی لەوەشکرد، "په‌یوه‌ندیمان به‌ باڵیۆزه‌كه‌مان و هه‌ندێك لایه‌نی حكومییه‌وه‌ كرد به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ هیچ هه‌نگاوێك بۆ ئازادكردنیان نه‌بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ بخه‌ینه‌ به‌رده‌م ڕای گشتی عێراق ڕه‌نگه‌ فه‌یسبوك په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ریی هه‌بێت".

ئەوەشی خستەڕوو، "پرسه‌كه‌ پێویستی به‌ ده‌ستێوه‌ردانی شه‌خسی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه‌، سه‌رۆكی زلهێزه‌كان به‌دواداچون بۆ هاوڵاتییان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر تاوانباریش بن كه‌واته‌ بۆچی بترسن یان شه‌رم بكه‌ین له‌ به‌رگریكردن له‌ هاوڵاتییه‌كی بێتاوان؟".

 

هه‌واڵی گرنگ