گەر سەرنجتان دابێت زۆربەے لایەنەڪان بەتایبەت دوو هێزے دەسەڵات، لە هەڵمەتے بانگەشەدا دەڵێن꞉ بەڵێنبێت ئەوە بڪەین و، ئەوەو ئەوەیش بڪەین.. یاخود بە دەنگے بەرز، هاوار دەڪەن و دەڵێن꞉ پەیمانبێت چیتر ئەوەے تێپەڕے، لێے پەشیمانین و دووبارەے ناڪەینەوە..!!
بەڵام ئەوە تەنها یەڪگرتووے ئیسلامییە، وەڪ هێزێڪے تاقانە، ڪە بە دەنگێڪے زوڵاڵ و پاراو نەرم، دەڵێت꞉ بەڵێنبێت، لەسەر ئەو بەرنامەو نەهجەے خۆمان، بەردەوام بین و، برەو بەو شاڪارە چاڪانەمان بدەین، ڪە لەوەوپێش بۆ خزمەتڪردنے ئێوەے هاووڵاتے ڪردوومانن!!
لە هەقیقەتا، گەر بە واقعے لە گۆڕەپانے ڪارو چالاڪے و خزمەتەڪانے یەڪگرتوو بڕوانین، دڵنیا دەبین لەوەے، ڪە بەڕاستے، هەقے ڕەواے خۆیانە ڪەوا بە ڕووسوورے و سەرے بەرزەوە، ڕوو لە هەموو ڪەسێڪ بنێن و، تەقە لەدەرگاے تاڪ بەتاڪے ماڵان بدەن و، زۆر بە ئاسایے داواے پشتگیرے و پشتیوانے گەرمیان لێبڪەن، تاوەڪوو بە دەنگە ڪاریگەرەڪانیان سەریانخەن بۆ ناوەندے بڕیار، ڪە پەڕلەمانے ڪوردستانە.
بەڕێزان، هاووڵاتیانے دەنگدەر، لێرەدا ڪەمێڪ بیرخستنەوە بۆ هەمووان زۆر پێویستەو زەرورە.
تڪایە بەدیقەتەوە سەرنج بدەن و ببینن، ئەوە بە تەنها «یەڪگرتووە» وەڪ تاقانە هێزێڪ، ڪە بە درێژایے «۳۰» ساڵ، پەروەردەڪردنے ”منداڵان و گەنجان و لاوان و، ڪوڕڪاڵے ڪوردستانیانے، ڪردووەتە ستراتیژے خۆیے، بەبێ منەتنان و ئەزیەتڪردن. بەڵڪوو بەوپەڕے گەرموگوڕے لەسەرے بەردەوامەو، بەڵێنے برەوپێدانیشے بۆ ئێوە، دووپادەڪاتەوە.
هەر بەڕاستے ئەوە «یەڪگرتووە» خەمے پارێزگارے لە ”ئاینے پیرۆزے ئیسلام“ و، پاراستنے ”شووناس“ و ”شیرازەے خێزانے موسڵمانے“ هەڵگرتووە. هەروەڪ دەبینن پارێزەرێڪے سەرڕاستے گشت بەهاو ئەخلاق و نەریتە ڕەسەن و خاوێنە ڪوردەوارییەڪان بووە، وە لە هەموو جێگەو ڕێگەو ناوەندە بڕیار بەدەستەڪاندا، داڪۆڪیڪارێڪے ژیرو بوێرو نەرم و ڪاریگەرو ڪۆڵنەدەر بووە، وە هەرگیز لەسەر ئەم گەوهەرە مرۆییانە، سازشے نەڪردووە، وە بە شانازییەوە باجے سیاسیشے بۆ داوە.
بەڵێ بەڕێزان، لە بەرەے دەنگدەرانے ناڕازے، ئێوە چاڪ دەزانن، پاش «۱۰» ساڵ لە بڕین و دزین و خواردنے قووت و مووچەے فەرمانبەرانے زەحمتڪێشے ئەم هەرێمەو، درووستڪردن و ناردنے ”وفودے“ پارەخۆرے ڪاتڪوژ، بۆ ”بەغدا“ و، بە دەسے دەسے و، دەستبەتاڵے هاتنەوە.. بەڵام ئەوە «یەڪگرتووے ئیسلامے ڪوردستان» بوو، توانے پاش ڪۆبوونەوەے چوار پێنج سەرڪردەے ڪاراے، لە ژوورێڪے سێ چوار مەتریداو، بە سەرپەرشتے ”ئەمیندارە ئەمینەڪەے“ ڪوردستان، ڕێے و ڕێڕەوے درووستے یاساو مەحڪەمەے فیدڕاڵیان بۆ گرتەبەرو، شاے پارێزەریان ڪردە پاسەوانے. دەرەنجام بۆ هەمیشە «مووچە» و «هاوتاڪردن» و «تەوتین»یان لەو مەئزەقە ڕزگارو دەربازڪرد.
هەر بەڕاست، خۆ لەبیرتانە، هێزەڪانے دەسەڵات و، بڕێ لەوانیتر، بەناهەق شەڕے براڪوژییان بەرپا دەڪردو، منداڵانے بێتاوانیان ”بێباوڪ“ دەڪرد.. ڪەچے ”یەڪگرتوو ئیسلامے“ جگە لە خستنەگەڕے وەفدے میانجیگەرے بۆ ڕاگرتے شەڕو، پێڪهێنانے مەجلیسے سوڵح و ئاشتەوایے بۆ هێزە ناڪۆڪەڪان.
دەهات ناسناوے «نازدارانے» لەو منداڵە ڪۆسڪەوتوانە دەناو، بە شانازییەوە بژێوے و پەروەردەیانے لە ئەستۆ دەگرت.
لەوەش بانتر، هێزەڪانے ”دەسەڵاتدار“ پارەو داهاتے ”گشتے“ ئەم وڵاتەیان بردە دەرەوە، بۆ ڕابواردن و زامنڪردنے خۆشے و ڕەفاهیەتے ڕۆڵەو نەوەڪانیان، ڪەچے ”یەڪگرتوو“ خێرو سەدەقەے خێرخوازانے دەرەوەے ڪۆدەڪردەوەو دەیهێناو، لە درووستڪردنے مزگەوت و قوتابخانەو نەخۆشخانەو بیرے ئاودا سەرفے دەڪرد.
ڪەوایە، تەنها ئەم ڕابردووە پڕ لە سەروەرییە پاڪە، ڪە لاے ”یەڪگرتوو“ ستراتیژە، لەبەرچاوان بگرین، بەسە بۆ ئەوەے وەڪ «زەرورەت» لە یەڪگرتوو بڕوانین و، بە گشتمانەوە لە پێناو دڵنیایے و سەربڵندے خودے خۆمان، وە بۆ پارێزگارے ڪردن ئا لەم ئامانجانە ڪە بریتین لە:
۱. بەرگریڪردن لە ئاین و شوناسمان.
۲. پاراستنے شیرازەے خێزانەڪانمان.
۳. پەروەردەڪردنے ڕۆڵەو نەوەڪانمان.
٤. دڵنیابوون لە ئاشتے ڪۆمەڵایەت و سیاسے نیشتمانمان.
٥. دڵنیابوون لە قووت و مووچەے خۆمان و منداڵەڪانمان.
هەقە بەوپەڕے تواناوە، هەوڵبدەین بە دەنگە ناڕازییە ڪاریگەرەڪانمان، لیستے «۱٤۸»ے یەڪگرتووے ئیسلامے ڪوردستان و، ڪاندیدە ڪاراو ڪاریگەرە دڵسۆزەڪانے سەر بخەین، بۆ پەڕلەمانے هەرێمے ڪوردستان.
عثمان حمەڪریم زەڵمے
۱۲ / ۱۰ / ۲۰۲٤