وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆكان، دەكەوێتە دوای هەڵبژاردن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆكان، دەكەوێتە دوای هەڵبژاردن


بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەرگرتنی دەرچووانی 12ی ئامادەیی لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

بەپێی لێدوانی بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ناوی دەرچووانی 12ی ئامادەیی وردبینی دەوێت و رێكاری كارگێڕی پێویستە و بەهۆی كەمیی كاتەوە بڵاوكردنەوەی وەرگرتنیان لە زانكۆكان دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.

جێگەی باسە، بڕیارە 18ـی ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت و 20ـی مانگ دەنگدانی گشتی لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت و بەو هۆیەوە لە 15ی ئەم مانگەوە لە سەرجەم قوتابخانەكاندا پشووی فەرمی دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ