رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیا: گرتووخانەكانی ئیسڕائیل دۆزەخێكە بۆ گیراوەكانی فەلەستین.
لە ئینگلیزییەوە: هەردی ئەنوەر
چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لەگەڵ كۆمەڵێ گیراوی فەلەستینی كە پێشتر لە لایەن سوپای داگیركەر دەست بەسەر كراون، چۆنێتی ژیانی خۆیان دەخەنەڕوو..!
یەكێك لەوانە ناوی"فیراس حسن" دەڵێت: دەخراینە ژوورێكەوە بێ ئاو و بێ نان و بێ رووناكی و لە پشتەوە دەستەكانیان ئەبەستینەوە و بە مشت و پێ لەقە لە دەم و چاویان دەداین..
جگە لەوەی دەستدرێژی سێكی دەكرایە سەر ئافرەتەكان و دەست درێژی سێكسیان لەگەڵ هەموو كەسێكدا ئەنجام دەدا.. بە تایبەت تووندووتیژی سێكسی..
جگە لەوەی بێ بەش بووین لەوەی پزیشك سەردانمان بكات. وامان لێ هاتبوو كەس و كارمان ئێمەیان نەدەناسییەوە..!!
فیراس ئاماژە بەوە دەكات: ئەو ژوورەی كە ئێمەی تێدا بووین بۆ حەوت كەس بوو واتە: بۆ حەوت كەس كرابوو.. بەڵام بیست كەسی وەك ئیمەیان لەو ژوورەدا كردبوو..
هەموو جارێ پاسەوانەكان دەیانوت: ئێمە ئەوەندە خواردنت دەدەینێ نەمری و بژی..
خواردنی ئیمە بریتی بوو لە یەك كوپ برنجی نەكوڵیو و نیو پەتاتە و كەرتێك پەنیر.. وە دوو لیتر ئاو بۆ هەر بیست كەسەكەی ناو ژوورەكەوە..!!
جارى وا هەبووە چوار كاژێر لەسەر چۆك دایان دەنام و لە پشتەوە دەستەكانمی كەلەبچە دەكرد..
بۆ هەر شتێك بۆ لێكۆڵینەوە بۆ لێدان، دەبوایە دەستمان كەلەبچە بێت.
رۆژنامەكە ئەوەی خستۆتەڕوو: ئەوەی لەم راپۆرتەدا هاتووە، هی ئەو كەسانەیە كە لە پێش حەوتی ئۆكتۆبەر گیراون و پێش ئەوەی حەماس هێرش بكاتە سەر ئیسڕائیل.
واتە: 5200 كەس لە پێش هێرشەكەی حەوتی ئوكتۆبەر لە گرتووخانەكانی ئیسڕائیل بوون و بەو شێوە مامەڵەیان لەگەڵدا كراوە...!!
سەرچاوە: https://www.theguardian.com/world/article/2024