شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی مامناوەندی پچر پچری بارانبارین ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دھۆك و شاخاوی باكور و باكوری خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە.
ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: رۆژانی چوارشەمە و پێنجشەمەی ئەم ھەفتەیە 16/10/2024 ناوچەكانی باكوری ھەرێم ئەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەكی ئەوروپا و شەپۆلێكی مامناوەندی پچر پچری بارانبارین ناوچە شاخاویەكانی پارێزگای دھۆك و شاخاوی باكور و باكوری خۆرھەڵاتی پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە تا ئێوارەی پێنجشەمە 17/10/2024 بەردەوامی ئەبێت ، لەناوچەكانی دیكەی ھەرێمی كوردستان كەش سەقامگیر ئەبێت و باران نابێت .
وتیشی: لە ئەنجامی زیادبوونی كاریگەری شەپۆلەكەی باكور و ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكانمان لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوو بەدواوە رۆژی شەمە 19/10/2024 پلەكانی گەرما بەڕاورد بە ئەم ماوەیە نزیكەی 7 تا 9 پلە نزمدەبێتەوە كەش لەرۆژدا بەتەواوی فێنك ئەبێت و لەشەوانیشدا ھەست بەسەرما دەكرێت تا ماوەی زیاتر لە ھەفتەیەك كاریگەریەكانی بەردەوامی ئەبێت بەڵام پێشبینی بارانبارین ناكرێت لەو ماوەیەدا و كەش سەقامگیر ئەبێت.